Accessibility links

سکرتێری نوێی ناتۆ داوای هێزی له‌شـکری زیاتر بۆ ئه‌فغانسـتان ده‌کات


سـکرتێری گشـتی نوێی هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌ڵێت له‌ پـێناو ئه‌وه‌ی ئه‌رکی له‌شـکری هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌ ئه‌فغانسـتان سه‌رکه‌وتووبێت پـێـویست به‌ هێزی له‌شـکری زیاتر هه‌یه‌.

له‌ وته‌که‌یدا ئه‌مڕۆ بۆ ڕادیۆی BBC ی به‌ریتانی ئه‌ندرێس فۆ ڕاسموسین گوتی پـێشـڕه‌وی له‌ هه‌رێمی باشوری ئه‌فغانسـتاندا به‌ده‌سـتهێنراوه‌، به‌ڵام ئه‌م کاره‌ش هۆکاره‌که‌ی به‌هۆی زیادکردنی ئاسـتی هێزی سه‌ربازیـیه‌وه‌یه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا.

ناوبراو که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووی دانیمارک بوو ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا پـۆسـتی سـکرتێری گشتی ناتۆی گرته‌ ده‌ست، هه‌ر به‌ گرتنه‌ ده‌سـتی ئه‌و پـۆسـته‌ گوتی گواسـتنه‌وه‌ی به‌رپـرسـیارێتی ده‌سه‌ڵاتی ئاسایشی بۆ خودی ئه‌فغانیـیه‌کان ئامانجێـکی سه‌ره‌کی ده‌بێت.

هاوکات وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌نووکه‌ گوتوویه‌تی له‌وانه‌یه‌ فه‌رمانده‌کانی داوای سه‌ربازی زیاتر بۆ ئه‌فغانسـتان بکه‌ن و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی گورجسـتانیش پـلانی گواسـتنه‌وه‌ی سه‌ربازانی دیکه‌ی له‌و وڵاته‌وه‌ بۆ ئه‌فغانسـتان په‌سه‌ندکردووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG