Accessibility links

مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ شه‌رعیـیه‌تی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد و پاشه‌ ڕۆژی ئۆپـۆزیسـیۆن له‌ ئێراندا


چوارشه‌ممه‌ سه‌رکۆماری ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له‌ ڕێوڕه‌سـمێـک له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران له‌ په‌رله‌مانی ئێران به‌ ڕه‌سمی سوێنددرا و گه‌ڕی دووهه‌می سه‌رکۆماری ده‌سـتپـێـکرد.

گه‌ڕێـکی که‌ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له‌ سه‌روتاری ڕۆژی هه‌ینی به‌ گه‌ڕی دزراو ناوی هێنا.

له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سـمی ده‌سـتپـێـکردنی سه‌رۆکایه‌تی بۆ گه‌ڕی دووهه‌می سه‌رکۆمار ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد، له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانیش خۆپـیشـاندان له‌ دژی هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌چوون.

هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان کردووه‌ بۆ باسی شه‌رعیـیه‌ت و هه‌روه‌ها ڕاده‌ی ده‌سه‌ڵات و کۆسپه‌کانی به‌رده‌م حکومه‌تی داهاتووی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد و پاشه‌ ڕۆژی بزووتنه‌وه‌ی ئۆپـۆزیسـیۆن.

ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی مێزگرده‌که‌ بوون:
ئه‌حمه‌دی ئه‌سـکه‌نده‌ری، نووسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری سیاسی ئێران بنکه‌ له‌ سوید.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـاره‌زای کاروباری سـیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران له‌ ئۆسـلۆی نۆروێژ.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 16:53 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG