ده‌روازه‌کانی شیعر ده‌روازه‌ی ئاسایی نین هه‌موو که‌سێک بتوانێت لێی بـپهڕێتهوه یان لێوه‌ی گوزه‌ر بکات بۆ جیهانه پان و به‌رینه‌که‌ی شیعر. شیعر ته‌نها پـێـکه‌وه لکاندنی چه‌ند دێڕێـک یان چه‌ند ده‌سـته‌واژه‌یه‌ک نیـیه بتوانێت لای خوێنه‌ری خۆی بمێنێـته‌وه.
کام شیعره زیندووه؟ .. کام شیعره داهێنه‌ره؟.. کام شیعره‌یه پـرسیار لای خوێنه‌ری خۆی جێده‌هێڵێت؟ و خوێنه‌ری خۆی به‌ره‌و تێڕامان له جیهان و ده‌وروبه‌ر و ئاسـمان و زه‌وی و دار و دره‌خت ده‌بات؟
ئینجا ئازیزانم به‌م پـرسیارانهوه ده‌چینه لای خوشـکی شـاعیر که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر که میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیـیه؟
که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر ده‌ڵێت شیعر بۆ من ده‌روازه‌یه‌ک بوو که هه‌موو خه‌مه‌کانی له ناخمدا سڕیـیه‌وه و منی کرد به‌و کهژاڵهی که جیابم له کهژاڵهکانی تری که که‌س ئاگای لێـیان نیـیه و لێـیان ناپـرسێتهوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13 خوله‌كه.