کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێران پـشـتڕاستی کردۆته‌وه ئه‌و سێ ئهمهریکایییهی که‌وا پـێده‌چێت به پـیاده له باکوری عێراقه‌وه خۆیان به ئێران‌دا کردبێت له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌سـتگیرکراون.
جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین جێم جۆنز که ئێسـتا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانیـیه له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له به‌رنامه‌ی Meet the Press ی که‌ناڵی NBC ی ئه‌مه‌ریکایی گوتی ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به فه‌رمی دانی ناوه به‌وه‌ی ئه‌و سێ ئهمهریکایییهی ده‌ستگیرکردووه.
ئێران ده‌ڵێت ئه‌و سێ که‌سه سیخوڕن و به شـێوه‌یه‌کی نایاسایی خۆیان به وڵاته‌که‌یاندا کردووه.
به‌ڵام جێم جۆنز ئه‌و قسه‌یه ڕتیدهکاتهوه، ده‌ڵێت ئه‌وانه که‌سانی سـاده و بێ وه‌ین و به هه‌ڵه خۆیان به ئێران‌دا کردووه، بۆیه پـێویسته به زووترین کات ئازادبکرێن.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه مایکڵ بۆومه‌ن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له واشـنتن ڕاپـۆرتی ئاماده‌کردووه و هاوکارانمان ناسکه عه‌بدوڵڵا و به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:20 خوله‌كه.