Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما وتووێـژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی مه‌کسـیکدا ده‌کات


سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما به‌رده‌وامه‌ له‌ یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یدا له‌ گواده‌له‌هارای مه‌کسیکۆ که‌ له‌سه‌ر کارنامه‌یان ئه‌نفلۆنزای به‌راز، بازرگانی و شه‌ڕی که‌ره‌سـته‌کانی به‌نگ و سڕکردنه‌وه‌ی مه‌کسیکه‌.

ڕێبه‌رانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان، مه‌کسیک و که‌نه‌دا وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت پـلانێـکی یه‌کگرتوو دژ به‌ ڤایرۆسی H1N1 ی ئه‌نفلونزای به‌راز پـێشـکه‌ش بکه‌ن، هه‌رچه‌ند ڕێـکه‌وتنێـکی که‌متر هه‌یه‌ له‌ باره‌ی کێشـه‌کانی تره‌وه‌.

سه‌رۆکی مه‌کسیکی فلیپ کالدیرۆن له‌ دره‌نگانێـکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا به‌ سه‌رۆک ئۆبامای گوت وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت په‌له‌تر هه‌نگاوبنێت بۆ ناردنی 1.4 بلیۆن دۆلار که‌ به‌ڵێـنی دابوو بۆ شه‌ڕی تاوانکاریـیه‌ هاوئاهه‌نگکراوه‌کان. 100 ملیۆن دۆلار دواخراوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ یاسادانه‌رانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ باره‌ی پـێشـێلی له‌ مافه‌کانی مرۆڤه‌وه‌ له‌ لایه‌ن له‌شـکری مه‌کسیکه‌وه‌ نیگه‌رانن.

سه‌رۆک ئۆباما له‌ ماوه‌ی 45 خوله‌کی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک فلیپ کالدیرۆندا پشـتیوانی توندی خۆی بۆ مه‌کسیـک ده‌ربڕی له‌ شه‌ڕی دژی بانده‌کانی به‌نگ و تلیاک، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتیشدا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی مافه‌کانی مرۆڤ کرده‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG