ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنی بورما ئان سـان سووکی به 18 مانگی زیاتر حوکم‌دراوه که له ماڵه‌که‌یدا ده‌سـتبه‌سه‌ربێت.
هێدا برایۆن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له بانکۆک ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
دادگا بڕیاری 3 سـاڵ زیندانی بۆ خاتوون ئان سـان سووکی بڕیـیه‌وه، به‌ڵام له هه‌نگاوێـکدا که نیشـانه‌ی زاڵبوونی له‌شـکری ده‌سه‌ڵاتداربوو، وه‌زیری نێوخۆیی ماوه‌یه‌کی کورت ڕایگه‌یاند که ژه‌نه‌ڕاڵی باڵای وڵات ثان شـوێ بڕیاری دابوو ئه‌و خاتوونه 100 سـاڵ و نیو له ماڵدا ده‌ستبه‌سه‌ربێت.
ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن سـزادانه‌که له کاتێـکدا دێت که مه‌به‌سـتیانه پـێشـی خاتوو ئان سـان سووکی بگرن له هه‌ڵـبژاردنی سـاڵی داهاتوودا به‌شـداری بکات.
دێبی سـتووتهارد به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپـێـکی مافه‌کانه که بنکه‌ی له بانکۆکه ده‌ڵێت به‌هۆی فشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی حکومه‌تی له‌شـکری ده‌سـتوره‌که‌ی که‌مکرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و ڕاسـتیـیه‌ش ناگۆڕێت که خاتوون ئان سـان سـووکی به ناڕه‌وا پـێشـتر بۆ ماوه‌ی 14 سـاڵان زیندانی کراوه.
له لێـدوانێـکدا سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا گۆردن بڕاون گوتی ئه‌و به حوکمی دادگا توڕه و پـێشی ناخۆش بووه. یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئوسـترالیا و فه‌ره‌نسـاش ئه‌و حوکمدانه‌یان مه‌حکوم‌کرد.
بۆ کای سـکرتێری ئه‌نجومه‌نی هاوکاری بۆ گیراوانی سـیاسی له بورما بنکه له مایسۆتی تایله‌ند ده‌ڵێت بڕیاری دادگا بۆی هه‌یه کرداره‌کانی دژی حکومه‌تی به‌دوادابێت.
له مانگی نۆی سـاڵی 2007 ی زاینی هێزه‌کانی حکومه‌ت به شـێوه‌یه‌کی توندوتیژانه ڕێـپـێوانه‌کانی دژی حکومه‌تیان له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا سه‌رکووت‌کرد.