هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوای ئازادکردنی ڕێبه‌ری دیموکراسی‌خوازی بورمای کرد. خانم هێله‌ری ئه‌م لێـدوانه‌ی له میانه‌ی سه‌ردانێـکیدا بۆ کۆماری دیموکراتی کۆنگۆدا دا.
په‌یامنیری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌که‌ت سـتێرنز له شـاری گۆمای کۆنگۆوه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت نه‌ده‌بووایه ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنی سـیاسی بورما ئان سـان سووکی دادگایی کرابایه و نهدبووایه کوناهکار ناسـرابا.
خه‌باتکاری دیموکراسی‌خوازی بورما 18 مانگی دیکه به ده‌سـتبه‌سه‌ری له ماڵی خۆی سـزا درا له‌به‌ر پـێشـێلکاری مه‌رجه‌کانی بڕیاری پـێشـووتری ده‌سـتبه‌سه‌ری کاتێـک جان یه‌تاوی ئه‌مه‌ریکایی سه‌ردانی کردبوو.
ئه‌ویش 7 سـاڵ زیندان و 4 سـاڵ کاری سه‌ختی بۆ بڕاوه.
له پاش دیداری له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری کۆنگۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به سـزای توندی بۆ یه‌تاو بڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و گوتیشی واشـنتن به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر داوای بۆ ئازادکرانی زیاتر له 2 هه‌زار گیراوی سـیاسی له بورما.
سه‌باره‌ت به کاتی دیاریکراو بۆ هه‌ڵـبژاردن له بورما بۆ سـاڵی داهاتوو دانراون، خانم کلنتن گوتی به‌بێ کۆتاییهێنان به‌سه‌رکوتکردن و ده‌سـتپـێـکردنی ڕیفۆرمی سـیاسی هه‌ڵـبژاردنه‌کان هیچ شه‌رعیـیه‌ت و ڕهوایییان نابێت.
ئان سـان سووکی 14 سـاڵ له 20 سـاڵی ڕابردوو به شـێوه‌یه‌ک له شـێوه‌کانی گیران زۆربه‌ی به دسـتبهسهری له ناو ماڵی خۆی ده‌ربازکردووه.