Accessibility links

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ئاماده‌ین چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی کێشه‌ی کورد بکه‌ین


سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی ئاماده‌یه‌ هه‌وڵ بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـکی بنه‌ڕه‌تی بۆ کێشه‌ی کورد له‌ وڵاته‌که‌دا.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هیچ ورده‌کاری زیاتری له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌دا، وه‌لێ کاربه‌ده‌سـتان له‌ حکومه‌ته‌که‌ی له‌ تاوتوێـکردنی چه‌ند ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌کی ئاشـتیـیانه‌ن له‌وانه‌ فراوانکردنی بواری فێرکردنی زمانی کوردی و لابردنی هێماکانی به‌ تورک ناسـاندن له‌ پـێـناسه‌کردنی هاوڵاتیـدا.

هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ڕێز ئه‌ردۆغان ڕۆژی هه‌ینی ڕاسـته‌وخۆ داوای پـشـتیوانی له‌ سـیاسه‌تمه‌دارانی ئۆپـۆزیسـیۆن کرد ئه‌وانه‌ی‌ پـێشـتر ڕه‌تیانکردۆته‌وه‌ وتووێژ له‌سه‌ر پـێدانی مافی زیاتر به‌ کورده‌کان بکه‌‌ن. لایه‌نی ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌ڵێت وتووێژی له‌و جۆره‌ ڕه‌نگه‌ بـبێته‌ مایه‌ی دابه‌شـبوونی وڵاته‌که‌، وه‌ ڕه‌تی‌ده‌که‌نه‌وه‌ دانه‌واندن بۆ سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد بکه‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG