Accessibility links

ئیدریس ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد هه‌وڵ ده‌دات شه‌رعیـیه‌ت بۆ حکومه‌ته‌که‌ی په‌یدا بکات


ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا سێ ژن بۆ پـۆسـتی وه‌زیری سێ له‌ وه‌زاراته‌کانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌سـتنیشـان ده‌کات، که‌ ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌م جاره‌ له‌ مێژووی 30 سـاڵه‌ی کۆماری ئیسلامیدا بڕیارێـکی له‌و جۆره‌ بدرێت.

نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه‌ ئیدریس ئه‌حمه‌دی له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت به‌ زه‌حمه‌تی ده‌زانم ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بتوانێت بـبێته‌ هۆی قه‌ربووکردنه‌وه‌ی نه‌بوونی شه‌رعیـیه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئێران و چ له‌ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌. ده‌شڵێت به‌ڵام گومانی تێدا نیـیه‌ ئه‌مه‌ هه‌وڵێـکی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاده‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:27 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG