Accessibility links

ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت به‌ سه‌رژمێریکردنی دانیشـتوانی عێراق به‌شێـکی گرنگی به‌ندی 140 جێبه‌جێ ده‌بێت


ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ عه‌لی بابان وه‌زیری پـلان‌دانانی عێراق گوتی ئه‌و ئامارکردنه‌ی که‌ بڕیاربوو بۆ دانیشـتوانی عێراق له‌ مانگی ده‌ی ئه‌مسـاڵدا بکرێت بۆ کاتێـکی نادیاریکراو دواده‌خرێت، ئه‌ویش به‌هۆی گرژی نه‌ژادیـیه‌وه‌.

ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت هۆکاری ئه‌و دواخسـتنه‌ ده‌گڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌ترسـیـیانه‌ی له‌ ئاشـکرابوونی ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی کورد له‌ پارێزگای که‌رکوکدا هه‌یه‌. ده‌شڵێت ئه‌م سه‌رژمێریـیه‌ قۆناغێـکی زۆر گرنگی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق جێبه‌جێ ده‌کات، بۆیه‌ ئه‌و هه‌موو داخوازیـیانه‌ بۆ دواخستنی له‌م کاته‌دا به‌رزکراوه‌ته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG