له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا بۆ دووه‌م جاره تاڵیبان نیشـانی ده‌دات که له توانایدایه له کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان بدات، به‌و شـوێنانه‌شی که تیایدا باری ئاسایش به توندی گیراوه، وه‌کو کۆمه‌ڵـگای سه‌رۆکایه‌تی.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک هێرش که کراوه‌ته سه‌ر هێزه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی و کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به لایه‌نی که‌م 16 که‌س کوژراون و زیاتر له 50 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ستیڤن هێرمان له کابوله‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
سێشه‌ممه تاڵیبان هێرشه‌کانی له ئه‌فغانسـتان توندتر کرد وه‌ک هه‌وڵێـکی بۆ جێبه‌جێـکردنی گفتی بۆ تێـکدانی هه‌ڵـبژاردنی نیشـتیمانی هی پـێـنجشه‌ممه. بۆمب ته‌قێنه‌رێـکی خۆکوژ کاروانێـکی که‌لوپه‌لی هێزه‌کانی بێـگانه‌ی له شـاڕێـیه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی کابول کرده ئامانج، ئه‌ویش ته‌نیا چه‌ند کاتژمێران پاش ئه‌وه هات که جووته موشه‌کێـک له شـوێنێـک نێوان کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی و وه‌زاره‌تی به‌رگری گیرابوون.
هێرشه خۆکوژیـیه‌که گیانی له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئه‌فغانی سه‌ند و هه‌روه‌ها چه‌ند کارمه‌ندێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی به سـووکی بریندارکرد. به‌ڵام په‌لاماره‌که بۆ سه‌ر کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی هیچ کوشـته‌ی لێـنه‌که‌وته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان له ئوسـتانی ئورزگان ده‌ڵێن بۆمب هه‌ڵـگرێـکی خۆکوژ په‌لاماری بنکه‌یه‌کی ده‌نگدانی دابوو، 4 سه‌رباز و 2 مه‌ده‌نی کوشتبوو.
تاڵیبان به‌ڵێنی داوه هه‌ڵبژاردن بشێوێنێت به تایبه‌تی په‌لاماری شوێنه‌کانی ده‌نگدان و ده‌نگده‌ران بدات.
کاربه‌ده‌سـتی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له وڵات ده‌ڵێت باری ئاسایش مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره‌یه له ڕۆژی هه‌ڵـبژاردن و ده‌ڵێت نه‌بوونی ئاسایش ده‌رفه‌تی ناڕێـکی له ده‌نگدان زیاد ده‌کات.
ئه‌و داوای له 17 ملیۆن ده‌نگده‌ری ئه‌فغانی کرد سه‌رپـێچی تاڵیبان بکه‌ن و ئه‌وانه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌ن له ڕاسـتیدا ده‌نگ به دژی توندوتیژی ده‌ده‌ن. حکومه‌تی ئه‌فغانسـتان پـێـنجشه‌ممه‌ی به ڕۆژی ئاشتی بۆ ده‌نگدان ناوناوه.