هونه‌رمه‌ندی به توانای ئه‌رمه‌ن ئارام دیگران که چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان کۆچی دواییکرد زۆر خزمه‌تی گۆرانی و میوزیکی کوردی کردووه، ئه‌وه‌ش وایکردووه ڕێز و پـێـگه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی لای گه‌لی کورد هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به ژیانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی‌دا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ری کورد کۆنێ ڕه‌ش له قامیشلو کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:34 خوله‌كه.