وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی 8 گومان‌لێـکراوی ڕفاندنی پاپـۆڕێـکی بارههڵـگریان گرتووه. پاپـۆڕهکهش مانگی ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی که‌ناڵی به‌ریتانیای به‌جێهێشت بێسه‌روشوێن چووبوو.
ئاژانسه‌کانی په‌یامنێری ڕووسیا ئه‌مڕۆ وته‌ی ئه‌ناتۆلی سێردیوکۆڤ دێنـنه‌وه که گومان‌لێکراوان له‌سه‌ر گهمیـیهکدا گیران له‌و شـوێنه‌ی پاپـۆڕهکه بێسهروشـوێن چووه.
گومان‌لێـکراوه‌کان خه‌ڵـکی ڕووسیا، ئسـتونیا، لاتیڤانن. سێردیوکۆڤ گوتی هه‌شت که‌سه‌که 24 ی مانگی ڕابردوو له هه‌رێمی ئاوه‌کانی سوێس سواری پاپـۆڕهکه بوون و به زۆری چه‌ک دهسـتوریان به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پاپـۆڕهکه دا که به ده‌سـتوری ئه‌وان بجوڵێنه‌وه.