Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بازاڕێـکی سه‌وزه‌مه‌نی له‌ به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت


به‌رپـرسـانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک که‌ لکێنرابوو به‌ ماشـێنێـکه‌وه‌ له‌ نێو بازاڕێـکی سه‌وزه‌مه‌نی له‌ به‌غدای پایته‌خت 2 هاوڵاتی کوژران و 20 که‌سیش برینداربوون.

ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ڕه‌کی دۆره‌ی باشوری به‌غدای پایته‌خت ڕوویدا نوێترین هێرشی ئه‌و زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌ کوشـندانه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی به‌غدای پایته‌خته‌، ئه‌وه‌ بوو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب و هه‌روه‌ها هێرشی موشه‌کی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و دارایی له‌ به‌غدا پـتر له‌ 100 که‌س کوژران و پـتر له‌ 500 که‌سیش برینداربوون.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ هێرشه‌کانی چوارشه‌ممه‌ به‌غدا به‌ کوشـنده‌ترین هێرش له‌ به‌غدا داده‌نرێن له‌و ده‌مه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له‌ 30 ی مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵه‌وه‌ له‌ نێو شـاره‌کانی عێراق چوونه‌ ده‌ره‌وه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ کوشـنده‌کانی دوێنێی به‌غدا پایته‌خت ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی 11 ئه‌فسه‌ری ئاسایشیان ده‌سـتگیرکردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لێـپـێچینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ شـکست و که‌م‌‌وکورتی ئاسایشـیـیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، ئه‌و که‌م‌کورتیـیانه‌ی که‌ هۆکاری ئه‌نجامدانی هێرشه‌ تیرۆریسـتیـیه‌کان بوون.

هه‌روه‌ها ئه‌و کوشـتارکاریـیه‌ پاڵی به‌ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقه‌وه‌ نا به‌ڵێن بدات ده‌سـتبه‌جێ توانا و شـێوازی پـیاده‌کردنی ئاسایشی حکومه‌تی عێراقی هه‌ڵبسه‌نگێنرێته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG