Accessibility links

داوود باغسـتانی ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه‌ی کورده‌ جووه‌کان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی فه‌له‌سـتینیـیه‌کانیشه‌


گۆڤارێـکی نوێی کوردی به‌ ناوی ئیسرائیل- کورد له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌رده‌چێت. داوود باغسـتانی ڕامیارزانی سه‌ربه‌خۆی کورد خاوه‌ن و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌که‌یه‌.

داوود باغسـتانی له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌م گۆڤاره‌ زه‌مینه‌خۆشـکردنه‌ بۆ ئه‌و کورده‌ جووانه‌ی که‌ به‌ زۆره‌ملێ له‌ ماڵ و حاڵی خۆیان له‌ کوردسـتان ده‌رکران و به‌ره‌و ئیسرائیل کۆچیان کرد. ده‌شڵێت گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و جووانه‌ بۆ کوردسـتان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی فه‌له‌سـتینیـیه‌کانیشه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 13:13 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG