چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی سـتایشی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئه‌فغانسـتان ده‌که‌ن. هاوکات ده‌شڵێن هێشـتا زووه بگوترێت پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌که ئازادانه و ڕه‌وا بووه.
له‌و باره‌یه‌وه چاودێرانی ئـنسـتـتیوتی نیشـتیمانی دیموکراتی بۆ کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مڕۆ ڕایانگه‌یاند هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان به گوێره‌ی بنه‌ماکانی دیموکراتی سـازدران، هه‌رچه‌نده که‌م‌وکورتی له پـرۆسه‌که‌شـدا هه‌بووه.
ده‌سـته‌ی ئه‌رکی چاودێریـکردنی پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌ر به یه‌کێتی ئه‌وروپا پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌فغانسـتان به زۆری به پـۆزێتیڤی ناودێرده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تاڵیبان و نیگه‌رانیـیه‌کانی ئاسایشی هه‌ر بۆیه ناتوانرێت ته‌واوی هه‌ڵـبژاردنه‌کان به ئازادانه له قه‌ڵه‌م‌بدرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه نادر نادری ئه‌ندامی ڕێـکخراوی هه‌ڵـبژاردنی ئازاد و عادیلانه له ئه‌فغانسـتان به ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه چاودێرانی ڕێـکخراوه‌که‌ی بینیان که میلیشـیاکانی تاڵیبان په‌نجه‌ی مه‌ره‌که‌باوی دوو ده‌نگده‌ریان له پارێزگای قه‌نده‌هار بڕی.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ده‌بوایه ده‌نگده‌رانی ئه‌فغانی له کاتی ده‌نگدانیاندا په‌نجه‌یان بکردایه به نێو شـووشه‌ی مه‌ره‌که‌بدا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـگه له سـاخته‌کاری و چه‌ندان جار ده‌نگدان بگیرێت.