ئه‌و ڕۆژه‌ی له مانگی نۆدا دیارکراوه بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌ره‌میـیه‌کانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانسـتان له‌وانه‌یه دوابخرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری سـکاڵا و گازنده هاتوونه‌ته کایه له‌سه‌ر ڕوودانی فێڵ و ته‌ڵه‌کردن له هه‌ڵـبژاردنه‌که‌دا.
داوود عه‌لی نه‌جه‌فی سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کان که ئه‌رکی ئامارکردنی ده‌نگه‌کانیشی له ئه‌سـتۆیه ده‌ڵێت تاووتوێی هه‌موو سـکاڵاکان ده‌کرێت به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نجامه فه‌رمیـیه‌کان ڕابگه‌یه‌نرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌سـته‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌کردن له‌و سـکاڵا و گازندانه له ناو کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردندا گوتوویه 225 سـکاڵای به‌ده‌ست گه‌یشـتووه له‌وه‌تای هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه، وه ده‌شڵێت دوو هه‌فته کات به‌س نیـیه به‌هۆی زۆری سـکاڵاکانه‌وه.
حامید کارزایی سه‌رۆکی ئێسـتای ئه‌فغانسـتان و عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا وه‌زیری پـێشـووی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که هه‌ردووکیان سه‌رکه‌وتنی خۆیان له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا ڕاگه‌یاندووه.
بێڵ گاله‌ری ئه‌ندامی باڵای ڕێـکخراوی دیموکراسی نێونه‌ته‌وه‌یی گوتوویه‌تی ڕێـکخراوکه‌ی نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر دواخسـتنی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵـبژاردن و ده‌شڵێت پـێویسته کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردن ئه‌و ئه‌نجامانه ڕابگه‌یه‌نێت تا پـرۆسه‌که ڕوون و ئاشـکرابێت.
ڕیچارد هۆڵبرۆک نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانسـتان ئه‌ویش ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتوویه ئه‌و مشـتومڕانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵـبژاردن هه‌ن جێی سه‌رسـۆڕمانی نین.
به‌ڕێز هۆڵبرۆک له‌م لێـدوانه‌یدا له هه‌رێمی هیرات له ڕۆژئاوای ئه‌فغانسـتانه‌وه گوتووشێتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێزه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م پـرۆسه‌یه‌ی ئه‌فغانســتان که بۆخۆی دایناوه بۆ دیاریکردنی کاندیدی سه‌رکه‌وتوو له هه‌ڵـبژاردنه‌که‌دا.