Accessibility links

ڕه‌فسه‌نجانی داوا له‌ پارته‌کانی ناو وڵاته‌که‌ی ده‌کات گوێڕایه‌ڵی ڕێبه‌ری باڵابن


سه‌رۆکی پـێشووی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر ڕه‌فسه‌نجانی داوای له‌ پارته‌ سـیاسـیـیه‌ ڕکابه‌ره‌کانی ناو وڵاته‌که‌ی کرد له‌ فه‌رمانی ڕێبه‌ری باڵا ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ده‌رنه‌چن.

میدیای ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا به‌ڕێز ڕه‌فسه‌نجانی داوای یه‌ک‌ڕیزی کرد پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ده‌سـتنیشـانکردنی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ڕژێم (مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی نیزام).

ئه‌مه‌ جاری یه‌که‌مه‌ ڕه‌فسه‌نجانی به‌ ئاشـکرایی پـشـتیوانی خۆی بۆ خامه‌نه‌ئی ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌وه‌تای هه‌ڵـبژاردنه‌ سه‌رۆکایه‌تیـیه‌ مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی له‌ مانگی شه‌شدا ئه‌نجام‌درا.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ خامه‌نه‌ئی دووباره‌ هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی په‌سه‌ندکرد، وه‌لێ ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ساخته‌کاری له‌ ده‌نگدانه‌که‌دا کراوه‌.

ڕه‌فسه‌نجانی پـشـتیوانی له‌ به‌ربژاری ڕیفۆرمخواز میر حوسێن موسه‌ویی ده‌کرد.

پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵـبژاردن خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازکران و به‌ ده‌یان که‌س له‌و نێوه‌دا کوژران.

مانگی ڕابردوو، ڕه‌فسه‌نجانی گوتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا هێرشی کرده‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، گوتی ئه‌گه‌ر گه‌ل له‌ حکومه‌ته‌که‌ی ڕازی نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و ده‌مه‌ حکومه‌ت ڕه‌وایی خۆی له‌ده‌سـت‌ده‌ات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG