کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت حامید کارزایی تا ڕاده‌یه‌کی که‌م له ژماردنی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵـبژاردنی بۆ سه‌رۆک کۆماری حه‌وتووی ڕابردوو له عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا لهپـێشتره.
کۆمسیۆنه‌که ده‌ڵێت به‌ڕێز کارزایی زیاتر له 40.6 % ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه له حاڵێـکدا عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا 38.7 % ی ده‌نگه‌کانی هێناوه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ت 10 % ی ده‌نگه‌کانیان تا ئێسـتا ژماردووه.
نور محه‌مه‌د نور که گوتهبێژێـکه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئاکامه‌کان له دوایدا ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.
له لایه‌کی دیکه کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ ده‌ڵێن بۆمبێـک 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکای له باشوری ئه‌فغانسـتان کوشـتووه، به‌مه‌ش سـاڵی 2009 ده‌بێته خوێناوی‌ترین سـاڵ بۆ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌وه‌تای وڵاته‌که هه‌شت سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر هێرشێـکی به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکای بۆ سه‌ر کراوه.
به‌م جۆره ژماره‌ی کوژراوانی بیانی له ئه‌فغانسـتان ئه‌مسـاڵ ده‌گه‌یه‌نێته 295 که‌س که پاره‌که ژماره‌ی 294 بوو.
پـێش 20 ی ئه‌م مانگه، واته پـێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری و هه‌رێمی له ئه‌فغانسـتان به‌ڕێوه‌بچن، هه‌زاران ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکا و سه‌ربازانی به‌ریتانیا و ئه‌فغانسـتان ده‌سـتیان به هێرشێـک له دژی میلیتانه‌کانی تاڵیبان له باشوری ئه‌فغانسـتان کردووه.