چه‌کدارانی توڕی ئه‌لقاعیده له عێراق به‌رپـرسـیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ماشێنی بۆمبڕێژکراو که تێـیدا دوو وه‌زاره‌تی عێراقی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا کرانه ئامانج له به‌غدای پایته‌خت ئه‌و بهرپـرسیارێتیـیهیان خسته ئه‌سـتۆی خۆیان. له دوو ته‌قینه‌وه‌که‌دا پـتر له 100 که‌س کوژران و هه‌روه‌ها 500 که‌سیش برینداربوون.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له ماڵپه‌ڕی ئه‌لقاعیده بڵاوکراوه‌ته‌وه تۆڕی ناوبراو ده‌ڵێت دوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی عێراقیـیان له به‌غدا له ته‌قینه‌وه‌کاندا کردبووه ئامانج، به‌ڵام حکومه‌تی عێراقی وه‌باڵی ته‌قینه‌وه‌که‌ی خسـته ئه‌سـتۆی ئه‌ندامانی سه‌ر به حزبی به‌عس ئه‌وانه‌ی له سوریا ده‌ژین.
ئه‌مڕۆ به‌رپـرسـانی عێراقی باڵوێزی عێراقیـیان له دیمه‌شق بانگـکردهوه وڵات و هه‌روه‌ها داواشـیان له دیمه‌شق کرد دوو که‌سیان ته‌سلیم بکه‌نه‌وه ئه‌وانه‌ی به تێوه‌گلانیان له ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی به‌غدا داواکراون.
هاوکات حکومه‌تی سوریاش وه‌ک کاردانه‌وه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی عێراق ئه‌ویش باڵوێزی خۆی له عێراق بانگێشت کرده‌وه بۆ سوریا و داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش کرد به‌ڵـگه‌ی پـێویست وه‌ک پاڵپـشـت بۆ تۆمه‌تبارکردنه‌که پـێشـکه‌ش به حکومه‌تی سوریا بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه ته‌قینه‌وه‌ی دوو ماشێنه بۆمبڕێژکراوه‌کانی به‌رده‌م هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌غدای پایته‌خت به کوشـنده‌ترین هێرش داده‌نرێن له‌و ده‌مه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵدا له نێو شـاره‌کانی عێراق پاشه‌کشه‌یان کرد.