ڕێوڕه‌سـمی ماته‌مینی سـیناتۆری کۆچکردوو ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ماسـاچوسێتس ده‌سـتپـێـده‌کات.
ئه‌و یاسادانه‌ره دیموکراته له ڕۆژی سێشه‌ممه له ته‌مه‌نی 77 سـاڵیدا پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆربوو نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشـکی هه‌بوو کۆچی دوایـیکرد.
خێزانه‌که‌ی کێنێدی به‌شـداری ده‌که‌ن له ڕێوڕه‌سـمی گواسـتنه‌وه‌ی ته‌رمی کێنێدی له ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه بۆ کتێبخانه‌یه‌ک که له بۆسـتنه به ناوی برا گه‌وره‌که‌ی جۆن ئێف کێنێدیـیه‌وه ناونراوه.
خه‌ڵـکی بۆیان هه‌یه تا ڕۆژی هه‌ینی چاویان پـێی بکه‌وێت له ناو تابوته‌که‌یدا. هه‌روه‌ها پـرسـه‌یه‌کی تایبه‌تیشی بۆ ده‌گێڕدرێت.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت به هه‌زاران که‌س دوا ڕێزی خۆیان بۆ کێنێدی ده‌ربـبڕن.
جێی باسه له دره‌نگانێـکی ڕۆژی شه‌ممه ته‌رمی سـیناتۆر کێنێدی له گۆڕسـتانی نیشـتیمانی ئارلنگتنی نزیـک واشـنتن له نزیـک گۆڕی سه‌رۆک کێنێدی و براکه‌ی تری سـیناتۆر ڕۆبه‌رت ئێف کێنێدیـیه‌وه به خاک ده‌سـپـێردرێت.