به هه‌زاران له خه‌ڵـکی عێراق ڕژانه ناو شه‌قام و بانه‌کانی به‌غدای پایته‌خته‌وه له پـرسه‌ی کۆچی دوایی ڕابه‌ری شیعه عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم، له ده‌مێـکدا باری ئاسایشی توندگیراوه.
ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌لحه‌کیم گه‌یشـته‌وه عێراق بۆ به‌خاک سـپاردنی پاش مه‌رگی به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی سـیـیه‌وه له ئێران.
له میانه‌ی ڕێوڕه‌سـمێـکدا له فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌غدا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی ڕایگه‌یاند کۆچی دوایی ئه‌لحه‌کیم له کاتێـکی هه‌سـتیاری عێراقدا ڕوویداوه. بڕیاره مانگی یه‌کی داهاتوو هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی له عێراق سـازبدرێت.
ئه‌لحه‌کیم سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق بوو که گه‌وره‌ترین پارتی سـیاسی شیعه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه.
مه‌رگی ناوبراو ته‌نها به چه‌ند ڕۆژێـک دوای جیابوونه‌وه‌ی پارتی ده‌عوه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌لمالیکی له هاوبه‌ندی شیعه ڕوویدا، ئه‌وه‌ی له‌وه‌ته‌ی سـاڵی 2005 وه حوکمڕانی عێراق ده‌کات.
ئه‌مڕۆ عه‌مار ئه‌لحه‌کیمی کوڕی کۆچـکردوو داوای له‌و لایه‌نانه کرد که بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان داوه به‌و بڕیارانه‌یاندا بچنه‌وه.