له پاش هه‌ڵـبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حمودی ئهحمهدینهژاد سه‌رۆکی وڵاته‌که کابینه‌ی نوێی حکومه‌ته‌که‌ی پـێـکده‌هێنێت و دوابه‌دوای ئاشــکراکردنی ناوه‌کانی ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی له نێوه‌ندی سـیاسی ئێران‌دا ناڕه‌زایی دروسـت ده‌بێت و به تایبه‌تیش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی چه‌ندان ئه‌ندامی ئه‌م کابینه‌یه خه‌ڵـکی نوێن وه‌ک ده‌گوترێت یان خاوه‌نی ئه‌زموون نین له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری وڵات‌دا یان خه‌ڵـکی نه‌ناسراون و ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت که لایه‌نگری بێ چه‌ندوچوونی سه‌رۆکی ئێرانن.
بۆ یه‌که‌م جاره له مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سێ ژن بۆ پـۆسـته‌کانی وه‌زاره‌ت دهسـتنیشـانبکرێن. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له ناو ئێران‌دا و به تایبه‌تیش له ناو توندڕه‌وانی به‌ره‌ی کۆنه‌پارێزدا ناڕهزایییهکی زۆری دروستکردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:53 خوله‌كه.