Accessibility links

عه‌بدوڵا حیجاب ده‌ڵێت واپێده‌چێت ڕێبه‌رانی ریفۆرمخوازه‌کان له ئێران پشتیوانی له هه‌ڵوێستی کاربه‌ده‌سته‌ بالاکانی ئێستای ئێران بکه‌ن


شیکه‌ره‌و سیاسه‌تمه‌داری کورد، عه‌بدوڵا حیجاب ده‌ڵێت واپێده‌چێت ڕێبه‌رانی ریفۆرمخوازه‌کان له ئێران پشتیوانی له هه‌ڵوێستی کاربه‌ده‌سته‌ بالاکانی ئێستای ئێران بکه‌ن. به‌ پێی باوه‌ڕی به‌ڕێز حیجاب، به‌ تێپه‌ڕبوونی کات، ریفۆرمخوازه‌کان پشتیوانی ئێرانی‌یه‌کان له ده‌ست ده‌ده‌ن.

هاوکات، ڕێبه‌ری بڵندی ئێران ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌وا ئه‌و باوه‌ڕناکات خۆپیشاندانه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران هیچ ده‌ستێکی بیانی تیادا بووبێت. ئایا کاریگه‌ری ئه‌م ووتانه‌ی خامه‌نه‌ئی چی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که تاوانبارکراون به‌ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان؟

عه‌بدوڵا حیجاب له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی تایبه‌ت به‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ و چه‌ند پرسیارێکی تری تایبه‌ت به‌ پرسی ئێران ده‌داته‌وه‌.

بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه‌، تکایه‌ کرته‌ له‌سه‌ر ئه‌و فایله ده‌نگی‌یه‌ی لای چه‌پی ئه‌م بابه‌ته‌ بکه ‌.

XS
SM
MD
LG