له رۆژی ئاشتی جیهانی، پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک له تورکیا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری له شاری دیاربه‌کر رێکخست. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که به هه‌زاران که‌س تیایدا ئاماده‌بوون، ڕێبه‌رانی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی سه‌ر به کورد هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به پرۆژه‌ی حکومه‌تی تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد له‌و وڵاته خسته ڕوو. له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، رۆژنامه‌وان و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (بیر) سه‌عید ڤهروژ له دیاربه‌کر ده‌لێت له کۆبوونه‌وه‌که‌دا رێبه‌رانی ده‌ته‌په ڕایانگه‌یاند که پارتی کرێکارانی کوردستان واده‌ی ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی خۆی تا کۆتایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان درێژ ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:06 خوله‌كه.