پاش چه‌ندان ڕۆژی وتووێـژکردن له ناو مه‌جلیسی شورای ئێرانی‌دا له‌سه‌ر کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێران، په‌رله‌مان ئێران 18 که‌سی له ئه‌ندامه پـێشـنیازکراوه‌کانی سه‌رۆکی ئێرانی په‌سه‌ندکرد، هه‌رچه‌نده پـێشـبینیـیه‌کان وابوون که ژماره‌یه‌کی زۆرتری ئه‌و که‌سـانه‌ی کابینه‌ی دووه‌می سه‌رۆکی ئێران پـێـکده‌هێنن له مه‌جلیسی شـورادا په‌سه‌ند نه‌کرێن وه‌ک ده‌گوترا چونکه زۆرێـکیان ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردنی پـۆسـته‌کانی وه‌زاره‌ته‌کانیان نیـیه و دوومیش مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران زیاتر پـشـتی به‌وه به‌سـتووه که لایه‌نگران و دۆسـتان و هاوبیرانی خۆی بۆ پـۆسـته‌کانی کابینه‌که‌ی ده‌سـتنیشـان بکات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا که بۆ یه‌که‌م جار بووه له مێژووی پاش شـۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه سێ ئافره‌ت بۆ پـۆسـته‌کانی وه‌زاره‌ت کاندیدبکرێن، وه‌لێ شـورای ئێرانی ته‌نها یه‌کێـکیانی په‌سـه‌ندکرد، ئه‌ویش بۆ پـۆسـتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی وڵاته‌که.
یه‌کێـک له‌و که‌سـانه‌ی که ده‌سـت‌نیشـانکردنه‌که‌ی بۆ پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری مشـتومڕێـکی زۆری لێـکه‌وته‌وه ئه‌حمه‌دی وه‌حیدی بوو که وه‌ک ده‌گوترێت له لایه‌ن پـۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه، واته ئینته‌رپـوڵ فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی له‌سه‌ر به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی نێوه‌ندێـکی جوله‌که‌کان له بۆینه‌س ئایره‌سی ئه‌رژه‌نتین له سـاڵی 1994 دا که 85 که‌سی تیادا کوژران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 15:21 خوله‌كه.