پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی فلپـین ده‌ڵێن ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی به‌هۆی نوقمبوونی که‌شـتیـیه‌که‌وه مردوون گه‌یشـتۆته 5 که‌س و زیاتر له 60 که‌سیش بێسهروشـوێنن.
نزیکه‌ی هه‌زار که‌س له ناو ئه‌م کهشـتیـیهدابوون. پاسه‌وانانی که‌ناره‌کان گوتوویانه ده‌سته و تاقمه فریاگوزاریـیه‌کان 900 که‌سـیان گواسـتۆته‌وه بۆ ناو که‌شـتیـیه‌کی تر.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن که‌شـتیـیه‌کانی هێزی ده‌ریایی و هه‌لیکۆپـته‌ره‌کانی هێزی ئاسـمانی ده‌سـتیان کردووه به گه‌ڕان به شـوێن خه‌ڵـکه بێسهروشـوێنهکاندا.
ئه‌و ههلیـکۆپـتهرانهی ئه‌مه‌ریکاش که به‌شـداریـیان له مانۆڕێـکی سه‌ربازیدا ده‌کرد له باشوری فلپـین و کهشــتیـیهکی پشـتیوانی ئه‌مه‌ریکیش له‌گه‌ڵ ده‌سته و تاقمی پـزیشـکیدا که‌وتوونه‌ته ڕێ به‌ره‌و شـوێنی ڕووداوه‌که.
ده‌سه‌ڵاتداران گوتووشـیانه لێـکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی ئه‌م ڕووداوه ده‌کرێت هه‌ر که کرده‌کانی ڕزگارکردن ته‌واوبوون.