کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێران خه‌ریکه نزیـکتر ده‌بێته‌وه له سـازکردنی بۆمبێـکی ئه‌تۆم.
چوارشه‌ممه ڕاسـپـێردراوی ئه‌مه‌ریکا گڵێن ده‌یڤس گوتی ده‌کرێت هه‌ر له پـێشـترهوه ئێران یۆرانیۆمی پـیتێنراوی پـێویسـتی هه‌بێت بۆ سـازکردنی چه‌کی ناوه‌کی.
ئه‌و له کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی چاودێری ناوه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڤیه‌نـنا ئه‌م تێبینییانهی دا.
له هه‌مان ده‌م کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ڕه‌سـمی پـێشـنیازی نوێی حکومه‌ته‌که‌ی بۆ گفتوگۆی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ شه‌ش هێزی جیهان ئاڕاسـته‌ی ئه‌وان ده‌کات.
پـێشـترێـکی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆک کۆماری ئێران مه‌حمودی ئهحمهدینهژاد گوتبووی وڵاته‌که‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به مافی خۆی بۆ سـازکردنی ته‌کنه‌لۆژی ناوه‌کی ده‌یزانێت ناکات.
ئه‌ڵمان و پـێـنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ریکا، ڕووسـیا، چین، فه‌ره‌نسـا و به‌ریتانیا خه‌ریکی تاووتوێـکردنی سـزای نوێ به دژی ئێرانن. ئه‌گه‌ربێت و هاوکاری نه‌کات.