Accessibility links

له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـک له‌ که‌رکوک 8 که‌س ده‌کوژرێن


ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ ناو خانوویه‌ک له‌ شـاری که‌رکوک ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 8 که‌س کوژراون و 2 ی دیکه‌ش برینداربوون.

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ که‌رکوک یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ گه‌ڕه‌کی حی نه‌سری خوارووی که‌رکوک ڕوویداوه‌، ده‌شڵێت به‌ڕێوه‌به‌ری گشـتی پـۆلیسی که‌رکوک گوتوویه‌تی ئه‌و خانووه‌ هی به‌رپـرسێـکی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ناسراو به‌ سه‌حوه‌یه‌ و داویه‌تی به‌ کرێ به‌ ماڵێـک که‌ چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر له‌ پارێزگای دیاله‌وه‌ هاتوون و خۆیان له‌ ده‌زگاکانی پـۆلیس تۆمار نه‌کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG