هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ڕۆبین ڕه‌شـوان ده‌ڵێت له کۆبوونه‌وی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سـوریا و تورکیا و سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌ب عه‌مر مو‌سا له قاهیره هه‌ردوو وڵات عێراق و سـوریا هه‌ڵوێستی خۆیان ئاشـکرا کرد و گازنده و گله‌یی خۆیان له یه‌کتری کرد. ده‌شڵێت بڕیاریش درا که پـێویسـته هه‌ردوولا هێرشی ڕاگه‌یاندن له دژی یه‌کتری که‌م بکه‌نه‌وه.
به‌ڕێز زێباری گوتیشی ئێمه وه‌ک شـاند‌ی عێراق داوامان له سـوریا کرد هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بنێت تا جارێـکی دیکه بڕوا و متمانه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا بگه‌ڕێـته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5.23 خوله‌كه.