نێردراوی ئێران بۆ ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت هه‌رچ وتووێـژێـک له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کانی جیهانیدا باس له پـرۆگرامی ناوه‌کی مشـتومڕکراو له‌سه‌ری ئێران ناکرێت.
میدیای ئێران له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا له‌سه‌ر زاری عه‌لی ئه‌زغه‌ر سـوڵتانی بڵاویان کرده‌وه که‌وا ئێران ئاماده‌یه وتووێـژ له‌سه‌ر ئه‌و جۆره مه‌سه‌لانه بکات وه‌ک به‌کارهێنانی ئاشـتیـیانه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی و ڕێـگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کیدا. گوتیشی هه‌رچه‌ندێـکه ئێران له پـیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وامده‌بێت.
سوڵتانی تێبینییه‌کانی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له ڤیه‌نـنا ڕاگه‌یاند. له ڕۆژی چوارشهممهشـدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی پـێشـنیاری نێوی ناوه‌کی ئێرانی ته‌سلیم به نوێنه‌رانی شه‌ش قۆڵی کرد که بریتین له ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا و چین و فه‌ره‌نسـا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا.