ئه‌مڕۆ هه‌ینی یاده‌وه‌ری هه‌شـته‌مین سـاڵڕۆژی هێرشه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 له ئه‌مه‌ریکادا و هاوڵاتیـیان له سه‌رجه‌م ئه‌مه‌ریکا به سـازکردنی ڕێوڕه‌سـمی ماته‌مینی یادی ئه‌و ڕۆژه ده‌که‌نه‌وه و ئاڵای ئه‌مه‌ریکا تا نیوه‌ی ده‌هێنرێته خواره‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ به ڕۆژی پـرسه و یاده‌وه‌ری ڕاگه‌یاند. به‌ڵام ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن کردنی ئه‌م بۆنه‌یه به ڕۆژێـکی پـرسه‌گێڕان ڕه‌نگه یادکردنه‌وه‌ی قوربانیـیانی هێرشه‌که له‌بیر هاوڵاتیـیان بـباته‌وه.
بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما سه‌رۆکایه‌تی ڕێوڕه‌سـمێـکی ماته‌مینی له یادهوارگهی په‌نتاگۆن به‌ڕێوه‌به‌رێت. هاوکات جۆ بایدنی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له شـاری نیویۆرک وته‌یه‌ک پـێشـکه‌ش ده‌کات و هه‌روه‌ها کۆڵن پاوه‌ڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێشـوو ڕێوڕه‌سـمی ئاینی له یادهوارگهی نزیک شانکسڤیڵ له په‌نسلڤانیا ده‌گێڕێت.