به‌رپـرسـانی له‌شـکری پاکسـتانی ده‌ڵێن 5 ڕابه‌ری باڵای چه‌کدارانی تاڵیبانیان ده‌سـتگیرکردووه، له نێویاندا وته‌بێژی سه‌ره‌کی تاڵیبانه له هه‌رێمی دۆڵی سـوات.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌تهه‌ر عه‌باسی وته‌بێژی له‌شـکری پاکسـتانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند دووان له چه‌کدارانی ده‌سـتگیرکراو موسـلمخانی وته‌بێژی میلیشـاکانی تاڵیبان و هه‌روه‌ها مه‌حمود خانی ڕابه‌ری تاڵیبانه.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه هه‌ریه‌ک له ناوبراوان بڕی 120 هه‌زار دۆلار وه‌ک خه‌ڵات بۆ ده‌سـتگیرکردنیان ته‌رخان کرابوو.
هاوکات به‌ڕێز ئه‌تهه‌ر وته‌بێژی له‌شـکری پاکسـتانی ده‌سـتگیرکردنی ئه‌ندامانی تاڵیبانی به کرده‌یه‌کی له‌شـکری سه‌رکه‌وتوو ناودێرکرد، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری دیکه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یاند.
هاوکات ڕۆژنامه‌یه‌کی ناوداری پاکسـتانی که به زمانی ئینگلیزی چاپ ده‌کرێت ده‌ڵێت ده‌سـتگیرکراوانی تاڵیبان سه‌رپه‌رشـتی دانوسـتاندنی ئاشـتیان له‌گه‌ڵ حکومه‌دا ده‌کرد.