هه‌شت سـاڵ به‌سه‌ر هێرشه تێرۆرکاریـیه‌کانی یازده‌ی سـێپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 دا تێده‌په‌ڕێت و هێشـتاش شه‌ڕی جیهانی دژه تێرۆر به‌رده‌وامه.
له هه‌موو یازده‌ی سـێپتهمبهرێـکدا و له هه‌موو ڕۆژه هاوشـێوهکانی ئه‌م ڕۆژه‌دا که گۆڕانێـکی یان وه‌رچه‌رخانێـکی به دوای خۆیدا هێنا پـرسـیارهکان سه‌باره‌ت به ئاینی ئیسلام، به ئیسلامی سـیاسی، به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان شارستانیه‌تیه‌کان به دیارده‌ی میانڕه‌وی ئیسلامی سه‌رله‌نوێ سهرههڵـدهدنهوه. به‌ڵام هاوکات له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی یازده‌ی سـێپته‌مبه‌ردا، له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆژێـکی تردا که هێرشی خۆکوژی ماشـێن ته‌قاندنه‌وه، خوێن لێهاتنی جهسـتی خه‌ڵـکی بێ‌تاوان ئاماژه‌کان و گومانه‌کان ده‌سبه‌جێ بۆ ڕێـکخراوه توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان ده‌چن.
ئینجا پـرسـیار ئه‌وه‌یه بۆ به‌و شـێوه‌یه؟
ڕووداوه‌کانی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر، جیهانی دوای یازده‌ی سێپته‌مبه‌ری به دوای خۆیدا هێنا، جیهانێـک که یاساکانی دژه تێرۆری به‌رهه‌م هێنا.
زۆرێـک له ڕێـکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن له ڕاپـۆرتهکانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه کردووه خراپ به‌کارهێنانی ئه‌م یاسا نوێیه‌ی پاش یازده‌ی سـێپـته‌مبه‌ر به هۆی خراپی به‌کارهێنانی بۆته مایه‌ی پـێشێـلکاری مافه‌کانی مرۆڤ له زۆر وڵاتی جیهاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:26 خوله‌كه.