ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له که‌رکوک خێزانێـکی کورد که پـێـکهاتبوو له دایک و سێ منداڵ له لایه‌ن چه‌کداری نه‌ناسـراوه‌وه له گه‌ڕه‌کی په‌نجا عه‌لی کوژراون.
پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له پاش چوونه ده‌ره‌وه‌ی باوکه‌که‌یان که مفه‌وه‌زه له پـۆلیسی که‌رکوک، چه‌ند چه‌کدارێـک هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌که‌ی و هه‌موویان له خه‌ودا کوشـتوون.
به‌پـێی لێـدوانی سه‌رچاوه‌یه‌کی پـۆلیسی که‌رکوک کوژراوه‌کان خێزانی مفه‌وه‌ز ئومێد عهبدولحهمیدن که کارمه‌ندی پـۆلیسی قه‌زا و ناحیـیهکانی که‌رکوکه. له به‌ره‌به‌یان کاتێـک ئومێد به مه‌به‌سـتی گه‌یشتن به کاره‌که‌ی ماڵه‌وه‌ی جێـهێشـتووه، چه‌ند چه‌کدارێـکی نه‌ناسـراو هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌که‌ی و له خه‌ودا هه‌موویانیان کوشـتوون.
دیمه‌نی ماڵی ئومێد دوای ڕووداوه‌که وه‌سف ناکرێت چ کارهسـاتێـک بوو. نه‌زیره غه‌ریب له نێو منداڵه‌کانیدا ده‌سـتی شـۆڕ کردبۆوه به‌سه‌ر محه‌مه‌دی دوو سـاڵاندا و له تهنیشـتیشێوه سـاسـانی شه‌ش سـاڵان و ئاڤانی نۆ سـاڵانیش چاوه‌کانیان لێـک نابوو. لهولاشـاوه باوکیان مفه‌وه‌ز ئومێد عه‌بدولحه‌مید له تاو کاریگه‌ری ڕووداوه‌که له زمان که‌وتبوو.
سه‌رچاوه‌یه‌کی پـۆلیس له شـوێنی ڕووداوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه دا ڕه‌نگه چه‌کداره‌کان چه‌ند که‌سێـک بووبن. هه‌روه‌ها فرسه‌تیان هێنابێت که باوکه‌که‌یان ده‌رچووه بۆ کاره‌که‌ی. پاش ئه‌وه کاره تێرۆریسـتیـیهکهیان جێبه‌جێ کردبێت.
توندوتیژی و تیرۆر له که‌رکوکدا ڕۆژانه دووباره ده‌بێته‌وه و هه‌ر جاره و به‌ری ده‌رگایه‌کی ماڵێـکی ئارام ده‌گرێت. وه‌ک گوتراوه تێرۆر هیچ دینێـکی نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:26 خوله‌كه.