کاربه‌ده‌ستێـکی له‌شـکری ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان نزیکه‌ی 50 چه‌کداری تاڵیبانیان کوشـتووه له شه‌ڕێـکدا پاش ئه‌و بۆسه خوێناویـیه‌ی تاڵیبانه‌کان نابوویانه‌وه بۆ کاروانێـکی ماشێنه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌فغانی.
عهبدولبهسیر غوری ده‌مڕاسـتی له‌شـکری ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه شه‌ڕه‌که له ناوچه‌ی بالا به‌لوکی هه‌رێمی فه‌ره‌حی ڕۆژئاوای وڵاته‌که ڕوویدا.
زوویه‌کی ڕۆژی شه‌ممه 2 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی و 7 سه‌ربازی ئه‌فغانیش له ئاکامی ئه‌و بۆسه‌یه‌ی تاڵیبانه‌کان له ناوچه‌که نابوویانه‌وه کوژران.
غوری ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان به هێرشی ئاسـمانی وه‌ڵامی ئه‌و بۆسه‌یه‌یان داوه‌ته‌وه.
تا ئێسـتا هیچ لایه‌نێـکی سه‌ربه‌خۆ ژماره‌ی کوژراوه‌کانی تاڵیبانه‌کانی پـشتڕاست نه‌کردۆته‌وه.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه 2 سه‌ربازی تری ئه‌مه‌ریکی کوژران له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان.
هاوکات هێرشه‌کانی تری توندڕه‌وان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا بوونه‌ته هۆکاری کوژرانی به لانی که‌م 28 که‌سی سڤیل و پاسه‌وانی ئاسایشی.