جانۆ ڕۆژبه‌یانی فلیمسـازێـکی کوردی - ئهمهریـکیـیه، له شـاری زاخۆی هه‌رێمی کوردسـتان چاوی به دونیا ههڵـهێناوه و له سـاڵی 1974 دا و له ته‌مه‌نی 17 سـاڵیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕوویان له چیاکانی کوردسـتان کردووه بۆ به‌شـداریکردن له شـۆڕشی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کورددا. له سـاڵی 1976 له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به په‌نابه‌ر وه‌رده‌گیرێت و له‌وێ ده‌ست به خوێندن ده‌کات و له ناوه‌ڕاسـتی هه‌شـتاکاندا له کۆلێژ فێری کاری فلیمسـازی ده‌بێت و له‌وێوه هه‌نگاوه‌کانی یه‌که‌می له‌و بواره‌دا ده‌سـتپـێده‌کات.
بۆ ئاشـنابوون به فلیمه‌کانی هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:38 خوله‌كه.