Accessibility links

جۆ بایدن په‌یامێـکی به‌هێزی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕابه‌رانی عێراق ده‌گه‌ێنێت


به‌ مه‌به‌سـتی وتووێـژکردنی له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی باڵای عێراقی و هه‌روه‌ها سه‌ردانکردنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی له‌ عێراق، جۆ بایدنی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشـتۆته‌ عێراق.

له‌و باره‌یه‌وه‌ کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت جۆ بایدن له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی و له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆمار و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی کوردی کۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا جۆ بایدن چاوی به‌ کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق ده‌که‌وێت، ئه‌وانه‌ی به‌ ئه‌رکی ڕێـکخراوه‌که‌ له‌ عێراق کارده‌که‌ن.

کۆشـکی سـپی له‌ به‌یانـنامه‌که‌یدا ده‌ڵێت جۆ بایدن په‌یامێـکی به‌هێزی ئه‌مه‌ریکا ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌رپـرسـانی عێراقی سه‌باره‌ت به‌ به‌ڵـێن و وابه‌سـته‌یی ئاینده‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌مه‌ڕ عێراق و یه‌ک‌پارچه‌یی خاکه‌که‌ی.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ جۆ بایدنی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئه‌رکی سه‌رپه‌رشـتیکردنی سـیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆبامای له‌مه‌ڕ عێراق پـێـسـپـێردراوه‌. ئه‌مه‌ش هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وا کار له‌مه‌ڕ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌ جه‌نگاوه‌ریـیه‌کانی خۆی تا مانگی هه‌شـتی سـاڵی 2010 له‌ عێراق ده‌کات.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ کرسـتۆفه‌ر هێڵی باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند واشـنتن پابه‌ندی خشـته‌ی کشـانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌ له‌ عێراق. ئه‌مه‌ش وێڕای هه‌ڵـچوونی ئاسـتی هێرشـه‌کان له‌م دوایـیه‌دا له‌و وڵاته‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG