Accessibility links

ڤلادیمیر پوتن په‌سنی سه‌رۆک ئۆباما ده‌دات له‌سه‌ر هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی پـلانی قه‌ڵـغانی موشه‌کی


سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن ڕایگه‌یاند بڕیاری سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی پـلانی دامه‌زراندنی سیسـتمی قه‌ڵـغانی موشه‌کی له‌ وڵاتانی پـۆڵۆنیا و کۆماری چیـک بڕیارێـکی دوروست و نه‌به‌ردانه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ وتارێـکی په‌خشی ته‌له‌فیزیۆندا به‌ڕێز پـوتن گوتی هیوای وایه‌ هه‌نگاوی تریش بدرێن که‌ مایه‌ی باشـکردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ڕووسـیا بن.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما بڕیاری خۆی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵـوه‌شــاندنه‌وه‌ی پـلانی دامه‌زراندنی سـیسـتمی قه‌ڵـغانی موشه‌کی له‌ ناوه‌ندی ئه‌وروپادا، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه‌ی به‌ ڕێبازێـکی نوێی ناوبرد بۆ به‌رگریکردن له‌ ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی ناتۆ.

سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئاڕاسته‌ی نوێی ئه‌و ڕێـبازه‌ شـێوازێـکی پـته‌وتر و داناتر و کاراتر دابین ده‌کات و هه‌روه‌ها توانای کاریگه‌رتر ده‌خاته‌ ڕوو.

هاوکات سـکرتێری گشـتی هاوبه‌ندی ناتۆ ئه‌نده‌ریاس فۆغ ڕاسموسین ڕایگه‌یاند پـلانی نوێی قه‌ڵـغانی موشه‌کی واشـنتن ڕه‌وشی به‌رگری هاوپه‌یمانان لاواز ناکات.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆکی ڕووسیا دمیتری مێدڤێدێڤ که‌ به‌ توندی دژایه‌تی پـلانی دامه‌زراندنی قه‌ڵـغانی موشه‌کی له‌ ناوه‌ندی ئه‌وروپادا کردبوو، گوتی بڕیاری به‌ڕێز ئۆباما بڕیارێـکی به‌رپـرسـانه‌یه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG