Accessibility links

ئه‌یاد عه‌لاوی بۆ کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا قسه‌ ده‌کات


لـێپـرسـراوانی عێراقی ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی به‌رده‌م کۆنگرسی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ گه‌واهیدان ده‌بن، هانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ده‌ن که‌ به‌ وریایی تاووتوێی ڕێـگای پاشه‌کشێ‌پـێـکردنی سـوپاکه‌یان له‌ عێراق بکه‌ن.

دوێنێ پـێـنجشه‌ممه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووی عێراقی ئاگاهی دایه‌ یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی و گوتی هه‌رچه‌نده‌ عێراق ده‌زانێت ئه‌مه‌ریکا له‌ داهاتوویـه‌کی نزیـکدا هێزه‌کانی خۆی له‌ عێراق ده‌کشێنێته‌وه‌، هاوکات له‌شـکری عێراقی ناتوانێت هه‌ر خۆی به‌ ته‌نیا ئه‌رکی پاراسـتنی ئاسایشی وڵات بگرێته‌ ئه‌سـتۆ. ناوبراو گوتی ئه‌و له‌مه‌ڕ ئاسـتی هه‌ڵـچوونی کاری توندوتیژی ئاینزایی نیگه‌رانه‌ و هه‌روه‌ها به‌ گوته‌ی خۆی پـێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئاسایشی، ئه‌مه‌ش دوای چاکبوونێـکی لاوازی ئاسایشی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت‌خایه‌ن.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا فه‌رمانی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌ جه‌نگاوه‌ریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکای تا کۆتایی مانگی هه‌شـتی سـاڵی ئاینده‌ داوه‌ و هه‌روه‌ها کشـانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاییش له‌ عێراق تا کۆتایی سـاڵی 2011 .

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ سـاڵح موتڵه‌گی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوو له‌ عێراق ده‌ربڕی. ده‌ڵێت ته‌نها ڕێـگه‌ بۆ مسۆگه‌رکردنی سـازدانی هه‌ڵـبژاردنێـکی ئازاد و ڕه‌وایانه‌ له‌ وڵاتدا ته‌نها له‌ ڕێـگه‌ی به‌ڵێنی ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ بۆ چاودێریـکردنی ورد و کارا ده‌بێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG