هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت وه‌ک زۆرێـک له چاودێران ئاماژه‌ی پـێده‌که‌ن په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان کورده‌کانی عێراق و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چوارچێوه‌یه‌کی فه‌رمیانه‌ی وه‌رنه‌گرتووه تا وه‌ک هه‌موو په‌یوه‌ندیـیه‌کی دوولایه‌نه له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش‌بێت.
پـێشـتر له لێـدوانێـکدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باڵوێز ده‌یڤد ماک له نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشـنتن گوتی ئه‌مه‌ریکا له چوارچێوه‌ی سـیاسه‌ته‌کانیدا به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردی تیادایه ده‌ڕوانێته مه‌سه‌له‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ دووه‌م جار جۆ بایدن وه‌ک جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی عێراقی کرد و وه‌ک ده‌گوترێت به مه‌به‌سـتی کۆمه‌ک‌کردنی عێراقیـیه‌کانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوخۆیـیه‌کانی ئه‌و وڵاته به شه‌ڕ وێرانبووه.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌یدا جۆ بایدن سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کرد و له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمه‌که‌دا کۆبووه‌وه.
ئێسـتاشی له‌گه‌ڵدابێت ئه‌وانه‌ی به کێشه هه‌ڵـپه‌سـێراوه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ناوده‌برێن چاره‌سه‌ر نه‌کراون، هه‌رچه‌نده هه‌وڵیش له هه‌ردوو لایه‌نه‌وه دراون.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز نووسیویه‌تی گوایه ئه‌م سه‌ردانه‌ی بایدن بۆ هه‌رێمی کوردســتانی عێراق به مه‌به‌سـتی فشـارخسـتنه سه‌ر کورده‌کان بووه، به‌ڵام دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق نکوڵی له‌و هه‌واڵه ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:46 خوله‌كه.