شـاندێـکی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراسی کورده‌کانی تورکیا که ئێسـتا به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی پارته‌که به سه‌ردانێـک له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له پارته کوردیـیه‌کانی سـوریادا له‌وێ کۆبوونه‌وه.
شه‌لال گه‌دۆ نوێنه‌ری پارتی چه‌پی کوردی سوریا له کوردسـتانی عێراق که یه‌کێـک له به‌شـداربووانی کۆبوونه‌وه‌که بوو له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌و باره‌یه‌وه ده‌دوێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:47 خوله‌كه.