ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئهحمهدینهژاد وتارێـکی به بۆنه‌ی سـاڵیادی هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕی عێراق- ئێران له به‌رده‌م نمایشێـکی سه‌ربازی له تاران پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا گوتی هیچ هێزێـک له جێهاندا ناوێرێت هێرش بکاته سه‌رمان چونکه ئێسـتا له هه‌موو کاتێـک زیاتر خاوه‌نی ئه‌زموون و تواناین. به‌ڵام هاوکاتی ئه‌و قسانه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی هێزی ئاسـمانی وڵاته‌که‌ی له خوارووی تاران که‌وته خۆارێ و بووه مایه‌ی کوژرانی حه‌وت که‌س.
له لایه‌کی دیکه‌وه دوو کۆمه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤ داوایان له ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه نێردراوێـکی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی ئێران بکات تا لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پـێشـێلکاریـیانه بکات که به‌رامبه‌ر به مافه‌کانی مرۆڤ له‌وێ کراون.
سه‌باره‌ت به‌م دوو مه‌سه‌له‌یه هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆسـتای زانسته سـیاسیـیه‌کان له زانکۆی لینشۆپـینگ له سوید کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:27 خوله‌كه.