Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت زۆربه‌ی هاوپه‌یمانێتیـیه‌ نوێـیه‌کانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ڕ نین


ژماره‌یه‌ک هاوپه‌یمانێتی نوێ له‌ عێراقدا پـێـکهاتوون به‌ مه‌به‌ستی به‌شـداریکردن له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا.

دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت بڕوا ناکه‌م ئه‌و هاوپه‌یمانێتیـیانه‌ گۆڕانکاری زۆر بهێنـه‌ کایه‌وه‌، چونکه‌ زیاتر بۆ به‌ده‌سـتهێنانی کورسی زیاتر له‌ په‌رله‌ماندا دروست‌بوون نه‌ک له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رنامه‌ و بیروباوه‌ڕ. ده‌شڵێت زۆربه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیـیانه‌ کاتین و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت پاش ته‌واوبوونی هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌ڵـبوه‌شـێـنـه‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:17 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG