سه‌رۆک باراک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به ته‌نها ناتۆانێت گرفته‌کانی جیهانی چاره‌سه‌ر بکات، وه داوای سه‌رده‌مێـکی نوێ له به‌شـداربوون ده‌کات له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه.
ڕێبه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان قسه‌کانی له کاتی پـێشـکه‌شـکردنی یه‌که‌مین وتاریدا له کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا کردووه که له ڕۆژی چوارشه‌ممه له نیویۆرک ده‌سـتیپـێـکردووه.
ئۆباما به‌ڵێنی داوه بێ باکانه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بۆ ڕه‌وایی و گه‌شه‌کردن کاربکات. به‌ڵام هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌موو وڵاتان به‌شی خۆیان له ئه‌رکه‌کاندا له ئه‌سـتۆ بگرن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌کانی جیهانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی جیهان، له نێوانیان هه‌ژاری، گۆڕانی که‌ش، ئابووری، چه‌ک‌کردن و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی.
سه‌رۆک ئۆباما به ڕێبه‌رانی 192 وڵاتانی گوت ئه‌مه‌ریکا به‌شـی خۆی ئه‌نجام‌ده‌دات. ئه‌و ئاماژه‌ی به کرداره‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان کرد بۆ کۆتایی‌هێنان به شه‌ڕ له عێراق، قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌شـکه‌نجه‌دان و دابینکردنی یارمه‌تی به‌ره‌و پـێشه‌وه‌بردن بۆ وڵاتان، له نێوانیان ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان.
ئه‌و وتی وڵاتانی که پابه‌ندی ئه‌رکه‌کانی خۆیان نین له باره‌ی بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی وه‌کو ئێران و کۆریای باکور ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی سه‌رئه‌نجامه‌کان بن.
سه‌باره‌ت به‌م وتاره‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌یڤد کاڵه‌ست په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و شـوان سه‌عید به کوردی ئاماده‌یان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:15 خوله‌كه.