وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیران بنیامین ناتانیاهو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌له‌سـتینیـیه‌کان و سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما سه‌رکه‌وتوو بووه، چونکه به‌بێ مه‌رجی به‌روه‌خت به‌ڕێوه‌چووه.
ئه‌ڤیگدۆر لیبرمان له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا به ڕادیۆی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند که‌وا حکومه‌ت سه‌لماندی که ته‌سلیم نابێت و دانهواندنیش ناکات.
فه‌له‌سـتینیـیه‌کان گوتبوویان ده‌ست به وتووێـژه‌کانی ئاشـتی ناکه‌نه‌وه هه‌تاکو ئیسرائیل بونیادی نیشته‌جێ جوله‌که‌کان له ناوچه داگیرکراوه‌کانی که‌ناری خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم- قودس ڕانه‌گرێت.
واشـنتن پـشـتیوانی ئه‌و هه‌ڵوێسـته‌ی کردبوو، هه‌رچه‌ندێـکه سه‌رۆک باراک ئۆباما دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی له نیویۆرک له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا گوتی پـێویسـته هه‌ردوولا ئاماده‌بن بۆ چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندی. داوای له ئیسرائیل کرد خۆڕاگربێت له‌مه‌ڕ چالاکیـیه‌کانی نیشته‌جێبوونی ئیسرائیلیـیه‌کان که ئه‌ویش گۆڕینی ههڵـوێسـتهکهی لهوهوپـێشێتی که داوای کردبوو به زووترین کات ئه‌و نیشته‌جێیانه ڕابگیرێت.