مانگی یه‌کی داهاتوو هه‌ڵبژاردنه گشـتیـیه‌که‌ی عێراق ده‌کرێت و که‌م نین ئه‌وانه‌ی له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ی عێراق وه‌رچه‌رخانێـک ده‌بێت له پـرۆسه‌ی سـیاسی وڵاته‌که‌دا، هه‌رچه‌نده چاودێریش هه‌ن جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی عێراقی ته‌نانه‌ت له هاوپه‌یمانێتیـیه نوێـیه‌کانیاندا بۆ ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه نه‌یانتوانیوه خۆیان له دیارده‌کانی ئاینزایی و تایفه‌گه‌رایی و ته‌نانه‌ت نه‌ژادیش دوربخه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوانینه جیاجیایانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌ی عێراق هه‌ن، ئه‌گه‌رێـکی تریش هاتۆته کایه که هه‌مان سیناریۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان دووباره بـبێته‌وه و ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵـبژاردن له پارێزگای که‌رکوکدا نه‌کرێت که هه‌ندێ لایه‌ن هه‌ن داوایان کردووه و پـشـتیوانی له‌م شیانه ده‌که‌ن و هاوکات بووشه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی بۆ هه‌ندێ لایه‌نی تر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:35 خوله‌كه.