له‌م هه‌فته‌یه مانهاتنی نیویۆرک میواندارێتی 64 هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی کردووه و تیایدا 192 ڕێبه‌ری جیهان وتاریان داوه و ده‌یده‌ن و کۆبوونه‌وه‌که ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌رده‌وامه.
وه‌ک ڕێبه‌ری زلهێزی جیهان سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له وتاری خۆیدا گوتی ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت به ته‌نیا گرفته‌کانی جیهان چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌و داوای قۆناغێـکی نوێی له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد.
ڕێبه‌ری لیبیا له وتاره‌که‌یدا له پاش یه‌ک کاتژمێر و نیو له هێنان و بردن ئاماده‌بووانی بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک حه‌په‌سـاند کاتێـک پـێشـنیازی کرد ناوی ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکرێت به ئه‌نجومه‌نی تێرۆر. له‌وه‌ش زیاتر چارته‌ر و ده‌سـتورنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی دڕاند و فڕێـیدا.
سه‌ر کۆماری ئێرانیش مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ڕه‌خنه‌ی له ئه‌مه‌ریکا و له هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوایی گرت که گوایه به ناوی دیموکراسی و ئازادی، ده‌سـتدرێژی ده‌که‌ن و تێرۆر بڵاوده‌که‌نه‌وه، وه هه‌روه‌ها به وتاره‌که‌ی کارێـکی وایکرد ژماره‌یه‌ک له شـانده‌کانی به‌شـداربوو له هۆڵه‌که وه‌ده‌رکه‌ون.
ئه‌مانه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان‌ده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
دکتۆر خالید خه‌یاتی، شـاره‌زای سـیاسی له سـوید.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 51 خوله‌که.