ئێران ده‌ڵێت ئه‌و به سه‌رکه‌وتووانه دوو موشه‌کی مه‌ودا دوری تاقیکردۆته‌وه که به‌پـێی شـیکه‌ره‌وانی له‌شـکری ده‌توانێت له ئیسرائیل و باشوری ئه‌وروپا بدات.
ڕۆژی دووشه‌ممه که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران ڤیدیۆی موشه‌کێکی زه‌وی بۆ زه‌ویان په‌خش کرد که له ناوچه‌یه‌کی بیابانیدا هه‌ڵـدرا و تهپوتۆزێـکی چڕی له ده‌وری خۆیدا دروستکردبوو.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه خافێر سـۆلانای به‌رپـرسی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا نێگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌م تاقیکردنه‌وه موشه‌کیـیانه‌ی ئێران ده‌ربڕی. ئێرانیش ده‌ڵێت ئه‌م مانۆڕه سـهربازیـیهی به مه‌به‌ستی ده‌رخسـتنی توانا به‌رگریـیه‌کانی کۆماری ئیسلامیـیه.
به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له شیکه‌ره‌وانی له‌شـکری ڕۆژئاوایی ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م یه‌ک له‌و موشه‌کانه ده‌توانێت کڵاوه‌یه‌کی ناوه‌کی هه‌ڵـبگرێت.
چاوهڕواندهکرێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و زلهێزه‌کانی دیکه‌ی جیهان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له جنێڤ زۆر له ئێران بکه‌ن که به ته‌واوه‌تی چالاکیـیه ناوه‌کیـیه‌کانی خۆی ئاشـکرا بکات.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن گوتی ئه‌گه‌ربێت وتووێژه‌کان شـکست بهێنن ئه‌وا باس له سه‌پاندنی سـزای توندتر له دژی ئێران ده‌کرێت.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ئیلیزابێث ئاڕۆت په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان په‌ری شوشی به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.