کۆنگره‌ی نیشـتیمانی کورده فه‌یلیـیه‌کان (المؤتمر الوطني العام للكرد الفيليـين) به فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه که‌وا له ناو لیستی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی عێراقیدا به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا ده‌که‌ن.
عه‌بدولواحید فه‌یلی سـكرتێری پارتی یه‌كگرتووی دیموکراتی كورده فه‌یلیـیه‌كان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت به داخه‌وه لایه‌نی کوردسـتانی ئێمه‌ی فه‌یلی و کێشهکانمانیان پـشـتگوێ خسـتووه و به ده‌نگمانه‌وه نه‌هاتوون، به‌ڵام هاوبه‌ندی نیشـتمانی عێراق به گه‌رمی پـێشـوازیان لێـکردین و به‌ڵـێنیان داوه داواکاریـیهکانمان جێبه‌جێ بکه‌ن.
هه‌روه‌ها عه‌بدولواحید فه‌یلی ده‌شڵێت ڕاسته ئێمه چوینه‌ته ناو لیستی نیشـتیمانی عێراقیـیه‌وه، به‌ڵام هه‌ر شـانازی به کوردایه‌تی خۆمان ده‌که‌ین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:39 خوله‌كه.